"تاسەی چیمەنتۆ قەدەغەیە"

کۆڵانەکانی دارەتوو پڕن لە تاسە و زۆرینەی نایاساین

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

ئەگەر ماڵت لە دارەتوو بێت، هەر کە لەماڵ دێیە دەرەوە و سواری ئۆتۆمبێل دەبیت ئیدی رۆژەکەت لەگەڵ تاسەکان دەست پێدەکات و تا دەگەرێتەوە ماڵ دەبێت ژیان لەگەڵ تاسەکان بەسەر ببەی.

وە نزا بکەیت پێش ئەوەی بگەیت بە تاسەکە ئاگادار بیت بۆ ئەوەی بەخراپی لە تاسەکە نەدەیی و ئۆتۆمبێلەکەت سەلامەت بیت.

لە هەریەک لە گەڕەکەکانی، برایەتی، نیشتیمان، هەرێم، دارەتووی نوێ لە ناحیەی دارەتووی هەولێر تاسەیەکی زۆر دانراون، تیمی 964 چەند گەڕەکێکی ئەو ناحیەیەان لە هەولێر بەسەرکردەوە،ئەوەی بینرا ئاسایی نەبوو، چونکە هیچ کۆڵانێک نیه تاسەیەک و دووانی تێدا نەبێت.

بیانووی خەڵک لە ناوچەکە هەرکێمان دەدواند، لایەنی سەلامەتی و داد وبێدادی خۆیان بوو، لەسەر ناهۆشیاری ژمارەیەک شۆفێر کە رۆژانە بە خێرایی و تیژڕۆیی لە کۆڵان ە گەڕەکەکاندا لێدەخوڕن.

دوایی ئەوە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی دارەتوومان کرد، رەوەند قادر، بەرێوەبەری شارەوانی دارەتوو بە 964ی وت، تاسەکان لایەنی باش و خراپی هەیە، باشیەکەی لەوەدایە وا دەکات ئۆتۆمبێلەکان هێواشتر بڕۆن ب تایبەت لەکۆلانەکان و ئەمەش رووداو کەمدەکاتەوە، لایەنی خراپیەکەشی ئەوەیە زیان بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دەگەێنێت و دیاردەیەکی ناشارستانییە.

سەرۆکی شارەوانی وتیشی، رێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ تاسە دروستکردن پێویستە لەرێگای ناحیە و شارەوانیەوە دەبێت، هەر کەسێکیش بەنایاسای تاسە دروست بکات ئێمە تاسەکە لادەدەین و مافی ئەوەشمان هەیە سزای دارایی بدەین لە هەزار دینارەوە تاوەکو 10ملیۆن دینار.

بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی کردمان تاسەی لە چیمەنتۆ دروستکراو خراپترین جۆری تاسە بۆ ئۆتۆمبێل، هەروەها باشترین جۆر و ستانداردی تاسەش تاسەی پلاستیکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە رێگایەکی 60 کیلۆمەتری زیاتر لە 25 تاسە دروستکراون

لە رێگایەکی 60 کیلۆمەتری زیاتر لە 25 تاسە دروستکراون