ئاسایشی بنارى قه‌ندیل لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكرد
دوو گومان بۆ كوشتنى ورچه‌كه‌ى باڵەکایەتی دروستبووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و ورچه ده‌گمه‌نه‌ى كه شه‌وى رابردوو هه‌واڵى كوژرانى بڵاوكرایه‌وه و ژینگه‌ى سۆرانیش كوشتنه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه، له بنارى قه‌ندیل ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه و سه‌رۆكى شاره‌وانیش دوو گومان بۆ كوشتنى ئه‌م ورچه ئاشكرا ده‌كات.
ورچەکە لە گوندی زەنگەڵین له سنوورى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل کوژراوە، کە نزیكترین گوندى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌هۆى بوونى جارجاره‌ى په‌كه‌كه له‌و سنووره و بۆردومانه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیا وه‌ك ناوچەیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوى لێهاتووه و بۆشایی ئەمنی له‌و ناوچه‌یه دروست بووه.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل (كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكه) به 964ـى راگه‌یاند، لاشه‌ى ورچه‌كه له سنوورى گوندى زه‌نگه‌ڵین كه‌وتووه كه دوا گوند و له‌سنوورى ئێرانه‌وه نزیكه.
وتیشی “دوو گومان بۆ كوشتنى هه‌یه یان سوپاى پاسداران كه خاڵى چاودێرییان له‌سه‌ر سنووره‌ى نزیك ئه‌م گونده‌یه، یاخود ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى بۆ گیاى به‌هاره سه‌ردانى ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانیش زۆرجاران چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ورچه‌كه به گولله لێی دراوه و به‌پێى ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیه‌ى به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه برینه‌كه‌ى كۆنه و هی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستایه.
لایخۆشییه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فەرمانگەی ژینگە ئیداره‌ى سۆران به 964ـى وتبوو، ئەم ورچە لە جۆری ورچی قاوەییە، کە یەكێکە لە ورچە زۆر دەگمەنەکان لە جیهاندا، سزاى كوشتنه‌كه‌شی پێبژاردنە بە بڕى 20 ملیۆن دینار.
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا تاوه‌كو ئێستا، ئه‌مه سێیه‌مین حاڵه‌تى كوشتنى ورچه له سنوورى باڵه‌كایه‌تى و بنارى قه‌ندیل، كه یه‌كه‌میان له‌رۆژى 15.10.2023 له‌سه‌ر رێگاى گوندى قڕناقاو ورچێك به مردوویی دۆزرایه‌وه كه ئه‌وكات سه‌رۆكى شاره‌وانى وتی ژه‌هرخوارد كراوه، دووه‌میشیان له 13.8.2024 لە کوێستانەکانی پرژە ورچێکی قاوەیی بە کوژراوی دۆزرایەوە و ئاسه‌وارى گولله به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو.