لە هەینییەوە

پەرلەمانی عێراق پشوو وەردەگرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان) بڕیاری دا کۆتایی بە یەکەم خولی یاسادانانی ساڵی چوارەمی یاسادانان – خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکان بهێنێت و لە هەینی داهاتووەوە پشووی دەستپێدەكات.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بە پشتبەستن بە مادەی (57)ی دەستووری کۆماری عێراق- مادەی (22)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن بڕیاریدا کۆتایی بە یەکەم خولی یاسادانانی ساڵی چوارەمی یاسادانان – پێنجەمین خولی هەڵبژاردن بهێنێت و لە رۆژی هەینیی داهاتوو 9.5.2025 دەستپێدەكات”.

خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق، كە خولی پێنجەمە، لە دوامانگەكانی ساڵی چوارەمیدایە و بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەم بەڕێوەبچێت.