بێریڤان سەربەست لە فێستیڤاڵی فیلم بۆ مۆبایل
“من خۆم لە هەموو کەس بە جوانتر دەزانم”
964+
دیلان محەمەد
بە دەستی پێچراوە بێریڤان سەربەستی ئەکتەر هاتووە فێستیڤاڵی فیلم بۆ مۆبایل و دەشڵێت، توڕەبووم و بۆکسم هاویشتووە.
بێریڤان یەکێکە لەو ئەکتەرانەی هەر دەرکەوتنێکی بە قسەکانی هەڵا دەنێتەوە و ئێستاش نیازی فیلمێکی سینەمایی هەیە و بۆ 964 وتی، کارێکی زۆر جوانە و دەرهێنانی ئەژی عەبدوڵایە و بەهەمانشێوە لە فیلمێک لە فێستیڤاڵەکە وەک دیزاینەر و مەیکەپ بەشداربووم و بەهیوام خەڵات بەرینەوە، دەستی کۆمەڵێ گەنجیان گرت.
پەیامنێری 964 بینی بێریڤان دەستی پێچراوە و خۆی نەگرت و پرسی لە هۆکاری، بە پێکەنینەوە وتی توڕەبووم و بۆکسم لە دەرگا داوە، باسی لەوەشکرد جلەکانی هەرگیز دووبارە نین و هەرزانن و مەسرەفی گران نییە بۆ هاوسەریگیری و پەلەشیەتی زوو شوبکات.
پێداچوونەوەی:پەری ساڵح