110 كۆمپانیان و بۆ ده‌ره‌وه‌ش هه‌نارده‌ى ده‌كه‌ن
به‌رهه‌م و بڕاندى ناوخۆیی پێشانگا پیشەسازییه‌كه‌ى هه‌ولێری داپۆشتووه
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
له هه‌ولێر كاره‌كانى سێیه‌مین پێشانگاى پیشه‌سازى به‌رهه‌مى ناوخۆیی ده‌ستپێكرد كه 110 کۆمپانیا بەشدارن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به‌شێك له‌به‌رهه‌مه‌كانیان بڕانده و ره‌وانه‌ى وڵاتانى ده‌روه‌شی ده‌كه‌ن.
هێمن ئەیوب، خاوەنی کارگەی شیرینی روئیا، به 964 ـى وت، زیاتر لە 400 جۆر شیرینى به‌رهه‌مده‌هێنن کارمەندان و به‌رهه‌مه‌كه‌شیان خۆماڵییه.
وتیشی “جیا له پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستی ناوخۆ، بەرهەمەکانمان هەناردەی ئەمریکا، بریتانیا، سعودیە، ئەڵمانیا و دوبەییش ده‌كه‌ین”.
نازدار جاسم، کچێکی خەڵکی دهۆکە و بە ناز بڕاند بەشداری لە پێشانگاکە کردووە، به 964ـى وت، بەرهەمەکانی سروشتیە و بابەتی جوانکاری خانمانن و به‌ده‌ستى خۆى دروستیان ده‌كات.
وتیشی “جیا له ناوخۆى هه‌رێمی كزوردستان و عێراق به‌رهه‌مه‌كانم بۆ زیاتر لە 10 وڵات ده‌نێرم”.
پێشانگاکە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم رێكخراوه و بۆ ماوەی شەش رۆژ لە بەردەم پاڕکی شانەدەر بەردەوام دەبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن