بۆ چاودێریی ناکامەکانه
له دواى به پارێزگابوونییه‌وه وه‌زاره‌تى داد یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ى له هه‌ڵه‌بجه كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی دادى هه‌رێم بەڕێوەبەرایەتیه‌كى نوێی لە پارێزگاى هەڵەبجە دەكاتەوە، كه ئه‌ویش تایبه‌ته به بۆ چاودێریی ناکامەکان.
به‌پێی راگەیاندراوێك، كه ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2025 بڵاوكراوه‌ته‌وه، وەزارەتی داد ده‌ڵێت، بە بەیانی ژمارە 1ـی ساڵی 2025، بەڕێوبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی فەرمانگەکانی دادی لە پارێزگای هەڵەبجە کردەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بە كردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، هاوڵاتیانی سنووری هەڵەبجە لە شارەکەی خۆیاندا بە مەبەستی زوو تەواوکردنی مامەڵەی ناکامەکان، ئاسانکاریی زیاتر و خێراتریان بۆ دەکرێت.
پێشتر لە ساڵی 2014 وه‌زاره‌تى داد لە هەڵەبجە تێبینەرایەتیی چاودێریی ناکامەکانی کردبووەوە، بەڵام پاش بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، تێبینەرایەتییەکەی کرد بە بەڕێوەبەرایەتی.