كاندیدەكان دەتوانن تاكو 30 رۆژ لیستەكانیان پێشكەش بكەن

رۆژی راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانى هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرا

964+

محەمەد فاتیح

لە سەروبەندی بڵاوكردنەوەی زانياريى و رێنماییەكان سەبارەت به هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، رۆژی راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانى دیاریكرد.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەپێی خشتەیەك كە بڵاویكردووەتەوە 12.11.2025ـی دیاریكردووە بۆ راگەیەندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی داهاتوو، رۆژی 9.11.2025ـی دەستنیشانكردووە بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی تایبەت، سكاڵای تایبەت بە بێدەنگی راگەیاندن لە 9.11.2025 وە بۆ 11.11.2025، رۆژی 11.11.2025 دەنگدانی گشتییە.

رونیشیكردووەتەوە لە 09.11.2025 وە بۆ 12.11.2025 سكاڵای دەنگدانی تایبەت و گشتی وەردەگیرێت، تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حیزبەكان و لیستەكانی تاك كە ئارەزووی بەشداریكردن دەكەن لە هەڵبژاردنەكان ماوەكەی 30 رۆژە لە 15.4.2025 وە دەسپێدەكات تاكو 14.5.2025، لیستی كاندیدەكانیش لە 15.5.2025وە وەردەگیرێت تاكو 13.6.2025.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا بۆ ئەوەی رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ 964 رایگەیاند، كۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لەو كاتەی دیاریكراوە، ئامادەیە.

کۆمسیۆن بۆ 964: تائێستا بڕیار نیە بۆ درێژکرنەوەی وادەی ت...

کۆمسیۆن بۆ 964: تائێستا بڕیار نیە بۆ درێژکرنەوەی وادەی تۆمارکردنی قەوارەکان