لە هەولێر
ئەمڕۆ سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە ئەمڕۆ سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (میتێکس) لە هەولێر بكرێتەوە، كە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی ئەو لێدوانەی پێشتر كامەران محەمەد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی هەولێر بۆ 964 رایگەیاندبوو، پێشانگاكە گەورەترین پێشانگای گەشتیارییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە رۆژانی 6 تا 8ی ئەم مانگە لە هۆڵی پێشانگاکانی هەولێری نێودەوڵەتی دەکرێتەوە.
بڕیارە کۆمپانیاکانی گەشتیاری، خزمەتگوزاریی تەکنەلۆژیا و زانیاری، هێڵەکانی ئاسمانی و فڕۆکەوانی، دڵنیایی، گواستنەوە و گەیاندن، خزمەتگوزاری بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل، بانکەکان، هۆتێلەکانی گەشتیاری، فڕۆکەخانەکان، وەبەرهێنەری گەشتیاری، سەنتەرەکانی کۆنفڕانس و کۆبوونەوە، هەروەها هاوارگە و شوێنە گەشتیارییەکان، بەشداریی پێشانگەكە بكەن.