بەروارەکەی جوانە و دەیانەوێت مندالەکانیان لەم رۆژە لەدایک ببێت
منداڵبوون بە دەستووری ژمارەی مۆبایل و ئۆتۆمبێل
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ 5.5.2025 بەروارەکەی جوانە و خەڵکی دەیانەوێت هەڵیبژێرن بۆ بۆنە و بابەتە گرنگەکانی ژیانیان، لەدایکبوونیش یەکێکە لە بۆنە گرنگەکان، بۆیە بەشێک لە دایکوباوکان بەروارە جوانەکان هەڵدەبژێرن بۆ لەدایکبوونی کۆرپەکانیان، هەرچەندە بە بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی لە ساڵانی رابردوودا لەدایەکبوونی پێشوەختە لە نەخۆشخانە تایبەتەکاندا قەدەغە کرا
دکتۆر ڤیان سەعدی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵ بوون بە 964ـی وت، دایکان و باوکان دەیانەوێت لە بەرواری جواندا منداڵیان ببێت هاوشێوەی ژمارەی مۆبایل و ئۆتۆمبێل ژمارەی جوانی هەبێت.
باسی لەوەشکرد، لە دایکبوونی پێشوەختەی منداڵ کاریگەری خراپ لەسەر منداڵەکە جێدەهێڵێت، هاوکات تێچووی لەسەر دایک و باوکەکە زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوەی منداڵەکە پێویستی بە هەناسەی دەستکرد دەبێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر