بەشدارى چەندین داستانى کردووە
پێشمەرگەیەکى دێرین لە تەمەنى 113 ساڵى کۆچى دوایى کرد
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
پێشمەرگەى دێرین و ناسراوى سنوورى کەرکوک، بەهادین دەروێش کە بە مەلا باوەدین ناسراوە، بە تەمەنى 113 ساڵیدا، کۆچى دوایى کرد.
بەشدارى چەندین داستانى کردووە و خاوەنى دوو براى شەهیدە
محەمەد لەتیف کوڕەزای مەلا باوەدین بە 964ـی وت،”باپیرم لە دایکبووی ساڵی 1912 بوو، یەکێک بوو لە پێشمەرگە دێرینەکان و هاوڕێى نزیکى مام جەلال بوو، بەشداری چەندین شەڕ و داستانی کردووە و خاوەنى دوو براى شەهیدە”.
وتیشى،”بەهۆى هەڵکشانى تەمەنییەوە، ئەمڕۆ لە تەمەنى 113 ساڵیدا، کۆچى دوایى کرد”.
“باپیرم پێشتر توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، بەڵام تێپەڕاند و پاشان توشی کۆرۆنا بوو بەهەمان شێوە ئەوەشی تێپەڕاند، بەڵام ئەمڕۆ بۆ دواجار چاوەکانى لێکنا”، محەمەد لەتیف واى وت.
وەک باسیشى دەکات، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە هاوڕێ و هاوسەنگەر و کەسوکارى، لە گۆڕستانى رەحیماوەى کەرکوک، سپاردەى خاکیان کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح