پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین نەیهێشت بۆیان بچێتە سەر

ویستیان راو بکەن بەڵام دەستگیرکران و ماسیەکانیشیان لێ سەندن

ژێوار خدر

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین چوار تۆمەتبارییان دەستگیر کرد کە خەریکی راوە ماسی بوون و ئەو کەلوپەلانەشییان دەست بەسەردا گرت کە راوەکەیان پێکردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردوو مـەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەنگەسەر، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، بەهۆی راوە ماسییەوە.

دەشلێت، دەستیان گرتووە بەسەر کۆمەڵیك کەلووپەلی راوی ماسیدا، کە پێکهاتبوون لە  کەڵەکێکی چووپ، دوو سەڵبە، دوو پاتری کارەبایی، دوو شۆرت وایەر و یەک شەداو و 18 ماسی بەقەبارەی جیاواز

روونیشیکردووەتەوە، پەڕاوی لیکۆڵینەوەیان بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ریکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.