هه‌رێمی كوردستانیشی داوه‌ت كردووه
هیندستان ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه بۆلیۆده‌كه‌ى وه‌كو هۆلیۆد لێبكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له وڵاتى هیندستان پڕۆژه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هونه‌رى سینه‌ما به‌ڕێوه ده‌چێت به‌ناوى لوتكه‌ى “وه‌یڤس” كه تیایدا گه‌وره كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنانى سینه‌مایی له جیهانجدا به‌شداریان تێدا كردووه.
شاندێكى وه‌زاره‌تى رۆشنبیری هه‌رێم داواه‌تى ئه‌م پڕۆژه‌یه كراوه و شاخه‌وان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى هونه‌رى سینه‌ماى هه‌ولێر سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه ده‌كات، به 964ـى وت پڕۆژه‌كه له ئاستێكی باڵاى ئه‌م وڵاته راگه‌یه‌ندرا كه سه‌رۆمك وه‌زیران ئاماده‌ى بوو.
وتیشی “به‌پێی ئه‌و پڕۆگرامه‌ى له‌ناو پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش كراون، هیندستان ده‌یه‌وێت ئاستى هونه‌رى سینه‌مایی بۆلیۆد به‌رزبكاته‌وه تاوه‌كو ئاستى هۆلیۆدى ئه‌مریكى”.
په‌ره‌دان به ژیرى ده‌ستكرد له‌ناو بوارى هونه‌رى سینه‌ماى هیندى ته‌وه‌رێكی گرنگى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه و به‌بایه‌خه‌وه باسیكراوه.
شاخه‌وان ده‌ڵێت، ئه‌وان به‌فه‌رمى داوه‌تى ئه‌م پڕۆژه‌یه كراون كه ماوه‌ى پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت و سبه‌ینێ كۆتایی به كاره‌كانى دێت.