رۆژانە بە پێنج گەشت

حاجیانی ئەمساڵ بە فڕۆکەی بۆینگ دەڕۆن و دێنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانی عێراقی، لە رۆژی 8.5.2025 یەکەم گەشتی خۆی بۆ گواستنەوەی حاجیان ئەنجام دەدات، بڕیارە لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە رۆژانە پێنج گەشتی هەبێ.

ئەو پێنج گەشتە بۆ ئەوەیە، تا رۆژی 28.5.2025, سەرجەم زیارەتکارانی حەج بگەنە سعودییە و بەشداری پڕۆسەی حەج بن.

هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەمساڵ فڕۆکە پێشکەوتووەکانی بۆ پڕۆسەی گواستنەوەکە تەرخان کردووە، کە یەکێک لە فڕۆکە پێشکەوتووەکان، بۆینگ 737، ئەیرباس ئەی330 و 787 دریملاینەرە.

فڕۆکەکانی بۆینگ، لە کە کۆمپانیایەکی زەبەلاحی ئەمریکیی بواری فڕۆکەوانەییەوە بناغە دەکرێن، کۆمپانیاکە بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئەمریکایە، کەکاری درووستکردنی فڕۆکەی نەفەر گواستنەوە و فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەری ئاسایی و هەلیکۆپتەری جەنگییە.

کۆمپانیاکە خاوەنی گەورەترین فڕۆکەی جەنگی جیهانە، کە ئەویش فڕۆکەی بی-52 ستراتۆفۆرتریسە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4.5.2025، رەنا روفەیعی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە 964ی وت، هێڵی ئاسمانی عێڕاقی، دابینکردنی نوێترین فڕۆکەی قەبارە فراوانی دابین کردووە، کە بە بەرزترین تایبەتمەندی نێودەوڵەتی رێکخراون، جگە لە دابینکردنی تیمی فڕینی تایبەتمەند و خزمەتگوزاری میوانداریی هەمەلایەنە بۆ دڵنیابوون لە ئاسوودەیی و سەلامەتی زیارەتکارە.

ئەو ئەندمەی تیمی راگەیاندن وتی، هێڵی ئاسمانه جەختی لە گرنگی هەماهەنگی ئاست بەرز لە نێوان ستافی تەکنیکی و کارگێڕی جۆراوجۆر و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردووەتەوە، بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی وردبینی لە کاتی رۆشتن و گەیشتن.

سیمکارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بە خۆرایی، پێشکەش بە حاج...

سیمکارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بە خۆرایی، پێشکەش بە حاجیان دەکرێت