لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی
هێڵی گرمی فریاکەوتن و تاوان لەکار کەوتوون
پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
964+
توانا نەقی
بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە هەردوو هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بەشی پۆلیسی تاوان لە کار کەوتوون ژمارە تەلەفۆنێکیان دانەوە کە هاوڵاتیان پەیوەندییان پێوەبکەن.
هێڵەکان هێڵی گەرمی فریاکەوتن 104 و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 105ـن کە لەکار کەوتوون.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەکاتی بوونی هەر رووداوێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەسەنتەری هەماهەنگی رێکخەری پەیوەندییەکان ژمارە 100 یان ژمارە تەلەفۆنی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (0533193148).
دەشڵێت، لەئێستادا تیمە تەکنیکییەکانی کۆمپانیای کوردتێل سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لەماوەیەکی کەمدا هەردوو هێڵ دەکەونەوە کار و لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن.