"لەوانەیە کۆمەڵێک شۆفێر تاکسی زەرەرمەند ببن"
شۆفێرانی تاکسی گلەییان لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ هەیە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دوای دەرچونی بڕیاری تۆمارکردنی تاکسی نوێ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، سەندیکای شۆفێران گلەییان لە بڕیارەکە هەیە و دەڵێن، کار ئاسانی بۆ شۆفێرانی تێدا نیە، تەنانەت لەوانەیە کۆمەڵێک شۆفێر تاکسیش زەرەرمەند ببن.
ئازاد ئەحمەد سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی کوردستان لقی سلێمانی بە 964 وت، ئەوان گلەییانە لەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ هەیە بەرامبەر تۆمارکردنی تاکسی نوێ، چونکە ئەگەر بەپێی بڕیارەکە ئۆتۆمبێلی نوێ و مۆدێل تازە بکرێتە تاکسی، کەس دەست لە تاکسییە کۆنەکان راناگرێت.
باسی لەوەشکرد، لە سلێمانی نزیکەی 30 هەزار تاکسی هەیە کە بەشێکیان تاکسی کۆنن و پێویستیان بە مراندن هەیە، بەڵام لەو بڕیارەدا دەڵێت، تاکسیە کۆنەکان مامەڵەی گۆڕینیان بۆ بکرێت و بکرێن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری