58 گوندى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌

دواى مانگێك له‌ داخرانى بنكەیەکی تەندروستی لە سیده‌كان كرایەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بنكەی تەندروستی نزاریە لە دەشتی هێرت بە رووی هاوڵاتییاندا كرایەوە، كه‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگ بوو داخرابوو هۆكاره‌كه‌شی نه‌بوونى كارمه‌ندى پزیشكی بوو له‌و بنكه‌یه‌.

د. ته‌حسین عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى ته‌ندروستى قه‌زاى سیده‌كان به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى پێشتر كاریان له‌و بنكه‌یه‌ ده‌كرد، خۆبه‌خشن بوون داواى هاوكارى و دامه‌زراندنیان ده‌كرد و ئه‌مڕۆش كه‌ هاوكارییه‌كه‌یان بۆ دابین كرا بنكه‌كه‌یان كرایه‌وه‌.

وتیشی “58 گوند له‌رووى ته‌ندروستییه‌وه‌ سوود له‌و بنكه‌یه‌ وه‌رده‌گرن”.

له‌سنوورى ئیداره‌ى سۆران زیاتر له‌ 100 بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌ سنوورى ناحیه‌ و گونده‌كان هه‌یه‌ ، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا چه‌ند بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستی كه‌وتوونه‌ته‌ سنوورى قه‌زاى سیده‌كان له‌وانه‌ش بنه‌كانى ته‌ندروستى كه‌ژه‌ك، ده‌شتى به‌رازگر، ژیلیا، گه‌لى شێخزادان و شیوان.

له‌ گوندێكی برادۆست مار شوانێك ده‌گه‌زێت و ره‌وانه‌...

له‌ گوندێكی برادۆست مار شوانێك ده‌گه‌زێت و ره‌وانه‌ى سۆران كراوه‌

دانیشتوانى گه‌لى شێخزادان داواى به‌ربه‌ست بۆ رێگاكه...

دانیشتوانى گه‌لى شێخزادان داواى به‌ربه‌ست بۆ رێگاكه‌یان ده‌كه‌ن

جوتیارانى برادۆست كێشه‌ى ساغكردنه‌وه‌ى ته‌ماته‌یا...

جوتیارانى برادۆست كێشه‌ى ساغكردنه‌وه‌ى ته‌ماته‌یان هه‌یه‌