رێكخراوی پەیامنێران:
“هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگەی میدیا و زانیاری پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەكەن”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریدا دەڵێت: ئاماری پێشێلكارییەكان روو لە زیادبوونن.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسییە لە جیهان، رێكخراوی پەیامنێرانیش ئاماری چوار مانگی رابردووی پێشێلكارییەكانی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەكەن، پێشیلكارییه‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان به پلەی یه‌كه‌م دێت، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تیش بە پلەى دووەم دێن، بەهۆی جیاکاریی و پێنەدانی زانیاری بە زۆربەى دەزگاکانی راگەیاندن.
ئامارەكانی چوار مانگی ئەمساڵ (2025) بەم جۆرەن:
پێشیلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه به‌مشێوه‌یه‌یە:
پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ( 14) ده‌زگایی میدیایی
پێشێلكاری به‌رامبه‌ر (31)رۆژنامەنووس
(9) رۆژنامه‌نووس به هۆی گازی فرمێسک‌ڕێژ ته‌ندروستیان تێكچوو، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران
(1) هه‌ڵكوتانه سه‌رده‌زگای میدیایی
( 4) تیمی ده‌زگایی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە لە بازگه‌ی دیگه‌ڵه رێگریان لێكرا بگه‌ڕێنه‌وه شاری هه‌ولێر
(6) رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركران
(11) رێگەنه‌دان به رووماڵكردن.