ویستویانە بچنە یۆنان

عێراق 12 کۆچبەری لە تورکیاوە گەڕاندەوە

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی عێراق زیاتر لە 10 کۆچبەری لە تورکیاوە گەڕاندەوە، کە ویستویانە خۆیان بگەیەنن بە وڵاتانی ئەوروپا.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، 12 کۆچبەری عێراقی کە بە رێگەی نایاسای ویستویانە لە دەریادا بپەڕنەوە بەرەو وڵاتی یۆنان، لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگار کراون.

راشیگەیاند، لە دوای رزگارکردنی کۆچبەرەکان، حکومەتی عێراق رۆژی هەینی 2.5.2025، سەرجەم کۆچبەرەکانی هێناوەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

بە وتەی کوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتکە لە تورکیا، لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە هەوڵدراوە بەلەمی کۆچبەرەکان نقوم بکرێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگارکراون.

نەتەوەیەکگرتووەکان 2024ـی وەک کوشندەترین ساڵ بۆ کۆچبەرا...

نەتەوەیەکگرتووەکان 2024ـی وەک کوشندەترین ساڵ بۆ کۆچبەران دیاریی کرد