سنووری ئاكرێ
16 هەزار مریشك لە سووتان رزگار كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمشەو تیمەكانی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ زوو گەیشتنە ئاگرێك كە لە یەكێك لە دەواجنەكانی گوندی كۆركا لە ناحیەی گردەسێن هەڵگیرسابوو، توانیشیان بە خێرایی كۆنتڕۆڵی بكەن و رێگە نەدەن مریشكەكان بسووتێن، كە 16 هەزار دانەی تێدا بوو.
بەرگریی شارستانیی ئاكرێ ئەمشەو هەواڵ و وێنەكانی رووداوەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێن، دوای ئەوەی پەیوەندی بە 115ەوە كراوە، راستەوخۆ تیمەكانی بنكەی گوڵان و تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە، كە دەواجنێك بووە لە گوندی كۆركای سەر بە ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاكرێ، زۆر بە خێراییش ئاگرەكەیان كوژاندەوە و رێگەیان نەدا 16 هەزار مریشكی ناو دەواجنەكە بسووتێن، كە دەبووە زیانێكی گەورە بۆ خاوەنەكەی.