نزيكەی 60 کەس چارەسەریان وەرگرت
فێستیڤاڵەکەی باڵەکایەتی شکان و سووتان و بریندار بوونی لێکەوتەوە
+964
ئاکام غەفور-سۆران
نزیکەی 60 کەس لە فیستیڤاڵەکەی باڵەکایەتی بریندار بوونە و پێویستیان بە چارەسەری تەندروستی هەبووە، تەندروستی چۆمان و بنکەی تەندروستی سمیلانیش بە دوو تیم چارەسەری خەڵکیان کردوە.
لە ناو ئەو 60 کەسە بریندار و شکان و پێوەدانی دووپشک و سووتان و بەرزبوونەوەی شەکرە و زەخت هەبووە، دوو حاڵەتیش پێویستیان بە گواستنەوە بووە بۆ نەخۆشخانە.
دکتۆر بەناز جەبار لە تیمی تەندروستی چۆمان لە شوێنی فیستیڤاڵەکە، بۆ 964 وتی، نزیکەی 60 كەس بۆ چارەسەری تەندروستی سەردانیان کردووین، کە حەوت منداڵ حاڵەتەکەیان سوتان بوو، کەسێکیش دوپشک پێوەدا بوو بەڵام تەندروستی جێگیر بوو”.
وتیشی، دوو کەس پێویستیان بە گواستنەوە بووە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان بۆ وەرگرتنی چارەسەر کە یەکێکیان قۆڵی دەرچوبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.5.2025 نۆیەمین فێستیڤاڵی باڵەکایەتی لە گۆڕی کۆران لە سروشتی ناوچەی باڵەكایەتی بەڕێوەچوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا