كرێكارێک: 11 مانگە موچەمان وەرنەگرتووە

كرێكارانی كۆمپانیایەك لە یەكی ئایار لە هەولێر گردبوونەوە

+964

ئەحمەد شەمزین

بەشێك لە هاوڵاتیانی گوندەكانی سۆربەش و چیمەن لە سنووری دەشتی هەولێر گردبوونەوە لە دژی كۆمپانیای IK  و وەك باسی دەكەن، 11 مانگە موچەیان وەرنەگرتووە .

ستار سباح كرێكارە لە كۆمپانیاكە و پێشتر لە شوێنی ئەم كۆمپانیایە كاری جوتیاری كردووە، بۆ 964 وتی، “ماوەی 11 مانگە موچەمان وەرنەگرتووەە، هەر دەلێن ئەمڕۆ نا سبەی، ئێمە پێشتر لەم زەوییانە جوتیاریمان دەكرد تا لە ساڵی 2009 ئەم كۆمپانیایە دروست كرا”.

964 بەوە نەوەستا و بەڕێوبەرانی كۆمپانیای IK دواند، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەڕێوەبەری ئەمنیی كۆمپانیا، سەرمەند عەبدولكەریم بۆ 964 وتی، راستە ماوەی 11 مانگە منیش موچەم وەرنەگرتووە وەك ئەوان، بەڵام ئەم خەڵكە بۆ راستییەكان ناڵێن، چ كۆمپانیایەك لە كاتی ڤایروسی كۆرۆنا موچەی دەدا بە كرێكارەكانی، بەڵام ئەم كۆمپانیایە دەیدا، هەتا ئەو شەقامە قیرەی كە بۆ گوندەكەش دەڕوات كۆمپانیا دروستی كردووە.

وتیشی، “تا 11 مانگ پێش ئێستا هەموو كرێكارەكان بەبێ ئەوەی كاربكەن مانگانە 100 دۆلاری خۆیان وەردەگرت، بەڵام كێشە هەیە لە نێوان خاوەنەكانی ئەم كۆمپانیایە و چەند كەسێك بە هاوبەشی خاوەنین و ئێستا لە كوێتن، بەڵام بەڵێنیان داوە مانگی داهاتوو هەموو قەرزەكان ساف بكەن”.

كۆمپانیایIK  لە بواری بەرهەمە خۆراكییەكانی وەك شیر و ماست و پەنیر كاردەكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دانیشتوانى گوندێک دژى دەستبەسەرداگرتنى زەوییەکانیان ...

دانیشتوانى گوندێک دژى دەستبەسەرداگرتنى زەوییەکانیان گردبوونەوە