دەدرێت بە فەرمانبەران
دانیشتوانى گوندێک دژى دەستبەسەرداگرتنى زەوییەکانیان گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
دانیشتوانی گوندی قایکەندی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبونەوە و ناڕازین لە دابەشکردنی زەویەکانیان بەسەر فەرمانبەراندا.
دلێر فارس موختاری گوندەکە بە 964ـى وت،” بەبێ ئاگاداری ئێمە زەوییەکانمان دابەشدەکرێت، بۆیە ناڕازین بەو بڕیارە و داوا دەکەین زەویەکانمان دابەشنەکرێت، لەبەر ئەوەی بژێویمان لەسەر ئەو زەویانەیە”.
دانیشتوانى گوندەکە هێشتا بە فەرمى ئاگادار نەکراونەتەوە لە دابەشکردنى زەوییەکانیان، بەڵام زوو کەوتوونە خۆیان و دەیانەوێت رێگرى بکەن لەو بڕیارە.
ئەو جوتیارانە ژمارەیان 68 کەسە و نزیکەى 528 دۆنم زەوى دێمیان هەیە و کردویانە بە کشتوکاڵ، بەڵام وەکخۆیان دەڵێن لە راگەیاندنەوە زانیویانە کە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح