سۆران به كه‌متر له دوو خوله‌ك و ئاكرێش به سێ خوله‌ك
تاوه‌كو ئێستا خێراترین كوژاندنه‌وه‌ى ئاگر له هه‌رێم دیار نییه له كوێ بووبێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خێراترین كوژاندنه‌وه‌ى ئاگر له هه‌رێمی كوردستان دیار نییه له چ شوێنێكی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام به‌رگرى شارستانى سۆران ده‌ڵێت، ئه‌وان توانیویانه به كه‌متر له دوو خوله‌ك ئاگرێك له سنووره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
كاروان میراوده‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران به 964ـى وت له‌مانگى 10ـى ساڵى رابردوو توانیویانه له ماوه‌ى یه‌ك خوله‌ك و 45 چركه ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى ناو ماڵێك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه پێیوایه ئه‌وه خێراترین كۆنتڕۆڵكردنى ئاگربێ له هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی “ماوه‌ى دوورى تیمه‌كانمان له‌شوێنى ئاگره‌كه نزیكه‌ى سێ كیلۆمه‌تر بوو و تیمه‌كان به 1.20 چركه توانیان هه‌ر كیلۆمەترێك رێگا ببڕن و بگه‌نه شوێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه”.
رۆژى 28.4.2025 له ئاكرێ رووداوێكی ئاگركه‌تنه‌وه له ناوچه‌ى پیشه‌سازى روویدا، به‌رگرى شارستانى بڵاویكرده‌وه كه تیمه‌كه‌یان توانیویه‌تى به یه‌ك خوله‌ك بگه‌نه شوێنى رووداوه‌كه و له‌ماوه‌ى سێ خوله‌كیشدا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌بەرى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند “ده‌توانم بڵێم له سنوورى هه‌ردوو قه‌زاى ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش یه‌كه‌مجارە ئاگر به‌و خێراییه كۆنتڕۆڵ بكرێت”.
به‌قسه‌ى عه‌قید ئیبراهیم، بوونى ئۆتۆمبێلى مێگزه‌مینى كه به‌م دواییه وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌شی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى كرد هۆكارێكی سه‌ره‌كى زوو كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كانه، وتیشی “من یه‌كه‌م كه‌سم له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى به‌رگرى شارستانى له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌و مێگزه‌مینیانه‌ى وه‌رمان گرتووه وه‌كو مه‌فره‌زه كارییان پێده‌كه‌ین”.
به‌رگرى شارستانى ئاكرێ دڵى به‌و ئاگر كوژاندنه‌وه خێرایه‌ی خۆش‌بوو رۆژێك دواى رووداوه‌كه ئه‌و سێ كارمه‌نده‌ى بانگ‌كرد و له‌پاى ده‌ستوبردكردنیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه رێزلێنانى پێشكه‌ش كردن.
ئاگره‌كه‌ى ئاكرێ، له ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگرى جۆرى KIA به‌ربووبوو، به‌پێی ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌ى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ بڵاویكرده‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه تیمى مەفرەزه‌ى ئازادی به كه‌متر له یه‌ك خوله‌ك ده‌گاته شوێنه‌كه و به كه‌متر له سێ خوله‌كیش ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كات.