فەرمانگەی ژینگە وورده‌كارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات

“لە ماوەی 25 ساڵدا 13 ساڵە لە گەرمیان وشکەساڵیە”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، له‌ ژێر ناوى ئایا ئەمساڵ وشکەساڵی بوو؟ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانى بۆ كراوه‌، ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵى رووى له‌ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان كردووه‌.

روونكردنه‌وه‌كه‌ هێمن حسێن نووسیویه‌تى و ده‌ڵێت، ئەمساڵ بەشێوەیەکی گشتی لە باشوری گەرمیان کفری و کەلار ساڵانە وەکو تێکڕای باران ناوچەکە ئەگەر باران لە 250 ملیمه‌تر زیاتر بوو ئەوە وشکە ساڵی نیە، بەڵام ئەگەر کەمتر بوو ئەوە وشکەساڵیە.

د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان به‌ 964ـى وت، هێمن حسێن كه‌ خاوه‌نى روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌، یه‌كێكه‌ له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتى ئامێره‌كانى كه‌شناسی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كات و ئاماره‌كانى بڕ و رێژه‌ى دابارین له‌ سنووره‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

بەپێی روونکردنەوەکە، ئەمساڵ کۆی بڕی بارانبارین لە شاری کفری 219.1 ملیمه‌تر بووه‌ و ئەو رۆژانەی کە بارانی تێدا باریووە تەنیا 25 رۆژ بووە، لەکۆی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ 150 ملیمه‌تر باران لە ماوەی شه‌ش رۆژدا باریووە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەمساڵ جگە لە کەمی بڕی بارانبارین ناهاوسەنگی لە داباریندا هه‌بووە و ئەمەش بووەته‌ هۆکارێک بۆ وشکەساڵی کشتوکاڵی.

لە مانگی كانوونى یه‌كه‌م تەنیا 14.8 ملیمه‌تر و لە مانگی كانوونى دووه‌م تەنیا 1.4 ملیمه‌تر باران باریبوو، جگە لەوەش تێکڕای پلەی گەرمی لەمانگی كانوونى دووه‌م 12.3 پله‌ى سیلیزی و مانگی شوبات 10.2 پله‌ى سیلیزی دابەزی بوو، ئەمەش زەرەر و زیانێکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵی گەیاندووە.

بەپێی داتاکان لە ماوەی 25 ساڵدا ئەمە 13 ساڵە وشکەساڵیە و تێکڕای باران لەخوارەوەی 250 ملیمه‌تر بووە..

بەڵام روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وشکەساڵیەکەی ئەمساڵ وەکو ساڵانی 2008، 2012، 2021 و 2022  نییه‌،  چونکە لەو ساڵانەدا بڕی بارانبارین لەخوارەوەی 150 ملیمه‌تر بووە.

تێکڕای باران بارین لە مانگی نیسانى ئه‌مساڵ 25.4 ملیمه‌تر بووە، تێکڕای پلەی گەرما 24.7 پله‌ى سیلیزی بووە، بەرزترین پلەی گەرمی 38.3 و نزمترین پلەی گەرمی 7.7 بووە

ئەمساڵ به‌گشتى 219.1 ملیمه‌تر و ساڵی پار352.6 ملیمه‌تر باران باریووە.

وەزارەتی کشتوکاڵ: هێشتا قۆناغی وشکەساڵیمان تێنەپەڕاند...

وەزارەتی کشتوکاڵ: هێشتا قۆناغی وشکەساڵیمان تێنەپەڕاندووە

گەرمیان به‌هۆى كه‌مبارانى مەترسی وشکەساڵی لێ نیشتووه...

گەرمیان به‌هۆى كه‌مبارانى مەترسی وشکەساڵی لێ نیشتووه‌

گەرمیان مەترسی بەبیابانبوون و وشکەساڵی لەسەرە

گەرمیان مەترسی بەبیابانبوون و وشکەساڵی لەسەرە