لە دووەمین پاڵەوانێتی راکردنی ماوە درێژ
کورتە باڵاکان رادەکەن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کورتەباڵاکان بەشداری پاڵەوانیەتی راکردنی ماوە درێژ دەکەن، ئەمە دووەمین پاڵەوانێتی راکردنی ماوە درێژە، کە تایبەت بە کورتەباڵان ساز کراوە، لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
خالید سابر، یەکێکە لەو کورتەباڵایانە کە بەشداری ماراسۆنەکە دەکات، بە 964ـی وت، “چاوەڕێین بەشداری ماراسۆنی یەک کیلۆمەتری بکەین و تەنیا ئێمە وەک کورتە باڵاکان بەشداری لە پاڵەوانێتییەکە دەکەین.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر