بەهۆی رووداوی پاسەکەی قوتابیانەوە
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: تا ساڵی ئایندە گەشتی قوتابیان راگیرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
هێشتا بەشێک لە بریندارانی رووداوی پاسەکەی شارباژێڕ لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن، بەڕێوەبەری پەروەدەی سلێمانیش دەڵێت، تا ساڵی ئایندە گەشتی قوتابیانیان راگرتووە.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی لە نەخۆشخانەوە بۆ 964 وتی، هەموو رێکارێکی پێویستیان بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان گرتووەتە بەر و هیواخوازن رووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.
نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئێستا یەکێک لە قوتابییەکان لە ژێر نەشتەرگەریدایە و سبەینێش مامۆستایەک نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
وتیشی، بۆ ئەوەی رووداوی هاوشیێوە دووبارە نەبێتەوە بڕیاریانداوە تا ساڵی ئایندە هیچ گەشتێکی قوتابیان ئەنجام نەدرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی