زانکۆی هەڵەبجە پلەی یەکەمى بەدەستهێنا
يەکەمین فێستیڤاڵی ماتماتیکی کوردستان بەڕێوەچوو
964+
محەمەد فاتیح
بە بەشداری چوار زانکۆی هەرێمی کوردستان یەکەمین فێستیڤاڵی ماتماتیکی کوردستان (MathFest25) لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو بەڕێوچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025 فێستیڤاڵی پێشبڕکێی ماتمتیکی زانکۆکانی (هەڵەبجە، تیشک، جیهان و قەیوان) ئەنجامدرا و زانکۆی هەڵەبجە پلەی یەکەم و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی پلەی دووەم و زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان پلەی سێیەم و زانکۆی جیهان-سلێمانی پلەی چوارەمى بەدەستهێنا.
رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت دەڵێت، ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی کوردستان ئەنجام دەدرێت، کە ئامانجی سەرەکی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکارانە لە بواری ماتماتیک و جێبەجێکارییەکانیدا، هەروەها هاندانی خوێندکارانە بۆ بایەخدان بە زانستی ماتماتیک، کە بناغەی زۆربەی زانستە پەیوەندیدارەکانی دیکەیە.
لە کۆتاییدا، خەڵاتەکان بەسەر براوەکاندا دابەشکران، کە بریتی بوون لە مەدالیا و بڕوانامەی بەشداریکردن، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە ئەندامانی لیژنەی داوەری و لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە کرا.
زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەرەوپێشچوونێكی بەرچاوو و ئاستێكی زانستی باشیان بەخۆوە بینیوە و چەندین زانكۆی باوەڕپێكراویی لە خۆگرتووە و لە ریزبەندەكانی جیهان دەبینرێن و لە هەندێكیان مامۆستای بیانیش وانەی تییادا دەڵێنەوە.