بەشێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەن 

مامۆستایەکی برینداری ناو پاسکە باسی کاتی رووداوەکە دەکات

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەشێک لە بریندارانی رووداوی پاسەکەی شارباژێڕ لە نەخۆشخانەی شارەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەو بە خۆڕایی چارەسەر وەردەگرنن.

لە ئێستادا چوار مامۆستا و چوار قوتابی بریندار کە یەکێکیان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەن.

مامۆستایەکی برینداری ناوپاسکە کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە بە 964ـی وت، شۆفێرەکەمان زۆر خێرا لەو لۆفەیە لێی خوڕیوە و لە پڕ وەرگەڕاوە تەنایا ئەوەم پێدەکرا کە باوەش بکەم بە قوتابییەکاندا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پاسێکی قوتابیان لە نزیک کونەماسی شارباژێڕ وەرگەڕاو لە ئەنجامدا 18 قوتابی و مامۆستا بریندار بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی