لە رووداوی پاسەکەی شارباژێڕ
تەندروستی سلێمانی: 18 قوتابی و مامۆستا بریندار بوون
964+
توانا نەقی
بەهۆی رووداوی وەرگەڕانی پاسێكی قوتابیان لە شارباژێڕ 18 قوتابی و مامۆستا بریندار بوون ئەمە بە پێی دواین زانیاری کە تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەناو ئەو پاسەی وەرگەڕاوە 18 قوتابی و مامۆستا بریندار بوون و سەرجەمیان لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێراوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون لە سلێمانی.
دەشڵێت، چارسەر بۆ سەرجەم بریندارەکان کراوە و تەندروستیان جێگیرە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە، تەنیا دوو قوتابی نەبێت کە پێویستیان بە نەشتەرگەرییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پاسێکی قوتابیان لە شارباژێڕ کە بۆ سەیران رۆشتبوون قوتابی قوتابخەنەی برایەتی بوون لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی وەرگەڕا.