سلێمانی

 كچێكی دوو ساڵان كەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی باوكی و گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڕەكی بەختیاری سلێمانی باوكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی كچە دوو ساڵانەكەی خۆی شێلا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

رووداوەكە بەجۆرێك بووە، لە بێ ئاگایدا رویداوە و باوكەكە لە حەوشەی ماڵی خۆیاندا بەگی داناوە، كچەكەی كردووە بەژێرەوە و هەر لە شوێنی رووداوەكەش گیانی لەدەستداوە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، رووداوەكە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەكی بەختیاری سلێمانی روویداوە، رووداوەكە لە نەزانیندا روویداوە و باوكەكە منداڵەكەی نەبینیوە، كە چووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەكەی و شێلاویەتی.

وتیشی، منداڵەكە كچە و تەمەنی دوو ساڵانە و خێزانەكە دانیشتووی گەڕەكی بەختیارین لە سلێمانی.

سەركەوت ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەكە قەزاو قەدەر بووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە  كردووە و پەڕاومان خستووەتە بەردەم دادوەر، بۆئەوەی بڕیار لەسەر رووداوەكە بدات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

باوکێک بە ئۆتۆمبێل منداڵەکەی خۆی شێلا و گیانی لەدەست د...

باوکێک بە ئۆتۆمبێل منداڵەکەی خۆی شێلا و گیانی لەدەست دا