37 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو
964 ئه‌و مه‌رسومه‌ى سه‌دام بڵاوده‌كاته‌وه كه هه‌ڵه‌بجه‌ى له قه‌زاوه كرده ناحیه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌دام حسێن، سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق 37 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به مه‌رسومێك هه‌ڵه‌بجه‌ى له قه‌زاوه كرده ناحیه و 964 یش ده‌قى ئه‌و مه‌رسومه‌ى ده‌ستكه‌وتووه.
مه‌رسومه‌كه، به ژماره 1047 له رۆژى 10.10.1988ـه‌وه ده‌رچووه.
به‌پێی بڕیاره‌كانى پاڵپشت به ئه‌حكامه‌كانى ماده‌ى 5 و بڕگه‌ى 1 ـى ماده‌ى 6 له‌یاساى پارێزگاكان ژماره 159 له ساڵى 1959، بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هێنانه‌كایه‌ى ناحیه‌ى هه‌ڵه‌بجه كه ناوه‌نده‌كه‌ى قه‌زاى برایه‌تى ده‌بێت له‌هه‌مان پارێزگا.
كاوه عه‌لى كه‌ریم، جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و په‌رله‌مانتاری ئێستاى هه‌رێمی كوردستان كه 964 له فه‌یسبووكه‌ى مه‌رسومه‌كه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، ده‌ڵێت، ئه‌وكاته‌ى سه‌دام ئه‌م مه‌رسوومه‌ى ده‌ركردووه ناوچى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به گشتى ناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌كراو بوونه.
وتیشی “ئه‌و ناحیه‌ى كه به‌ناوى هه‌ڵه‌بجه دروستى كرد دواتر بووه هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه سه‌ر به قه‌زاى شاره‌زوور”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29.4.2025 لەتیف رەشید سەرۆک كۆماری ئێستاى عێراق به مه‌رسومێكی تایبه‌ت به ژماره 19 واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد.
رۆژی 14.4.2025، پەرلەمانی عێراق دوای چەندین جار دواخستن، بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی کردە یاسا و بە فەرمی وەک 19 هەمین پارێزگای عێراق ناساندی.