مەرسومی بۆ دەرچوو
سەرۆک كۆمار یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی واژۆ كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەمێك پێش ئێستا سەرۆک كۆماری عێراق لەتیف رەشید واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆک كۆمار لەتیف رەشید یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسند كرد و واژۆ كرد.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، سەرۆک كۆمار مەرسومی كۆماری بۆ بەپارێزگابوونی شارەكە دەركرد.
رۆژی 14.4.2025، پەرلەمانی عێراق دوای چەندین جار دواخستن، بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی کردە یاسا و بە فەرمی وەک 19 یەمین پارێزگای عێراق ناساندی.