گۆشتى كه‌ڕو لێدراوى هه‌بوو

گۆشتفرۆشێكی هه‌ڵه‌بجه‌ بە شێوەیەکی یەکجاری مۆڵه‌تى کارکردنی لێ سه‌ندرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی ھەڵەبجە ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ چه‌ند شوێنكارێكیان سزاداون، چونكه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌بوون، یه‌كێك له‌وانه‌ گۆشتفرۆشێك بوو به‌یه‌كجارى مۆڵه‌تى لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28.4.2025 تیمەکانی چاودێریی تەندروستی سەردانی چەندین مارکێت و گۆشتفرۆش و خواردنگە و مارکێتیان کرد و پشکنینی پێویستیان بۆ کردن، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی کارکردن چوار شوێنكاریان سزاداون.

سێ له‌و شوێنکارانه‌ سزای غەرامەیان ئاراستەکرا و گۆشتفرۆشێکیش سەرەڕای سزای غەرامە، بڕیاردرا بە هەڵوەشانەوەی مۆڵەتەکەی و بێبەشکردنی لە پێدانی مۆڵەت بە شێوه‌یه‌كى یەکجاری.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى خۆپاراستنى تەندروستی ھەڵەبجە بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت هۆكارى سزادانى گۆشتفرۆشه‌كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌یە كه‌ له‌ شوێنه‌كه‌یدا، گۆشتى كه‌ڕو لێدراوى هه‌بووه‌.

سێ دوکانی گۆشتفرۆشتن لە ناحیەی شۆڕش داخران

سێ دوکانی گۆشتفرۆشتن لە ناحیەی شۆڕش داخران

تاى خوێنبەربوون کۆتایى بە گۆشتفرۆشتنى سەر شەقامەکان د...

تاى خوێنبەربوون کۆتایى بە گۆشتفرۆشتنى سەر شەقامەکان دەهێنێت