"کرێکاران لە شوێنی کاردا سەلامەت نین"
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی سەلامەتی شوێنی کارە و لە ماوەی چوار مانگدا لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار گیانی لە دەستداوە.
عوسمان زیندانی، ئەندامی کۆمیتەی یەکی ئایار بە 964 وت، لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار گیانیان لە دەستداوە، لە سلێمانی چوار کرێکار، هەولێر پێنج کرێکار و دهۆکیش سێ کرێکار .
باسی لەوەش کرد، ساڵی پار 25 کرێکار لە سلێمانی و 16 کرێکار لە هەولێر و شەش کرێکار لە دهۆک گیانیان لەدەستداوە، لە زۆرێک لە پڕۆژەکان ژینگەی کار سەلامەت نییە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن