نزیکبوون لە بەسەرچوون

120 كارتۆن نەستەلە لە رانیە دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە، دەستیانگرت بەسەر 120 كارتۆن نەستەلە کە رێكەوتەكەیان نزیک بووە لە بەسەرچوون.

کارزان سلێمان، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە بە 964ـى وت،”لەسەر سکاڵاى هاوڵاتیان لیژنەکانیان بە هاوبەشى بەشی ئابووری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین سەردانی چەند شوێنکارێکی جیاوازیان کرد و بەدواداچوونیان بۆ کەلوپەلەکان کرد”.

وەک باسى دەکات، لە ئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی 120 پارچە نەستەلە کە رێكەوتی بەسەرچوونیان نزیک بووە و 17ـى 5ـى 2025، بەسەردەچوون.

دەشڵێت: بابەتى چوکلێت و شیرینییەکان دواى ئەوەى لە کیسە سەرەکییەکان دەردەهێندرێن و فەل دەکرێن، بۆیە ئاسانە دواى ئەو رێكەوتە فەل بکرێن و بەو شێوەیە بفرۆشرێن.

“سەرەڕاى ئەوەى ئەو نەشتەلە و چوکلێتانە رێكەوتى بەسەرچوونیان نزیکە، لە هەمان کاتدا بە شیاوى هەڵنەگیرابوون، بۆیە دەستیان بەسەرداگیراوە و تەلەف دەکرێن”، کارزان سلێمان واى وت.

داواش دەکات، هەر هاوڵاتییەک دەیەوێت لە کاتى بینینى سەرپێچى پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07708593000