تۆز و خۆڵەکە بازاڕی گەرم کردوون

شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل بەرناکەون

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

تۆز و خۆلی ئەم چەند رۆژەی رابردوو، بازاڕی شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێلی گەرم کردووە و خوا دەرووی بەخێری بۆ کردوونەتەوە، بەجۆرێک کە لە بەیانییەوە تا شەو کاریان ناوەستێ و هەر خەریکی شۆردنی ئۆتۆمبێلن، کارمەندێكیش کە لە شووشتنگەیەک کار دەکات دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکان ئەوەندە پیس بوون، نزیکەی کاتژمێرێکمان دەوێ بۆ پاککردنەوەیان.

ئەحمەد عەزیز،  ماوەی نۆ ساڵە كاری شووشتنی ئۆتۆمبێل دەكات بۆ 964 وتی، لە بەیانییەوە ئێرە چۆڵ نەبووە و تا ئێستا نەوەستاوین، رۆژانی ئاسایی بە پێنج تا 10 خولەک ئۆتۆمبێلێک دەشۆین و پاکی دەکەینەوە، بەڵام ئەمڕۆ كاتژمێرێك تا دوو كاتژمێری پێویست بوو .

وتیشی، “تەجروبەم هەیە ئەم رۆژانەی خۆڵبارین بێت، كارمان زیاتر دەبێت”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پیاوی غەسڵەکە؛ 40 ساڵە لە بەردەم چێشتخانەکانی رێگەی بەغ...

پیاوی غەسڵەکە؛ 40 ساڵە لە بەردەم چێشتخانەکانی رێگەی بەغدایە