خورماڵ هێشتا ناحیه‌یه
پلاندانانى عێراق نه‌خشه‌ى په‌سه‌ندكراوى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی پلاندانانی عێراق نه‌خشه‌یه‌كی پەسندكراوى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له سنووره‌كه‌یدا جگه له قه‌زاى ناوه‌ند چوار ناحیه‌ى له خۆگرتووه.
رۆژى 14.4.2025 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه، هەڵەبجە وەک 19 هەمین پارێزگای عێراق دیاریكرا.
نەخشەکە لەلایەن وەزیری پلاندانانی عێراق د. محەمەد تەمیم و بەرێوەبەرایەتیی و بەشە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتەکەوە ئیمزا کراوە.
بەپێی نەخشەکە سنووری پارێزگاکە ناحیەکانی سیروان، خورماڵ، بیارە، بەمۆ دەگرێتەوە و قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاکەیە.
سنووری دەرەوەی پارێزگاکە هەموو بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە و لە ناوخۆش هاوسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و دیالەیە.
لە خشتەکەدا هێشتا خورماڵ وەک ناحیە ناوی هاتووە، هەرچەندە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کراوە بە قەزا.