شوێنی رووداوەکەی نیو ئۆرلیانز لە ئەمریکا. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
"بە یاسای تیرۆر دادگایی دەکەین"
عێراق کەسێکی بە گومانی هاندان بۆ کردەوەی تیرۆرستی لە ئەمریکا دەستگیر کرد
964+
ژووری هەواڵ
بە گومانی هاندان بۆ کردەوە تیرۆرستییەکەی نیو ئۆرلیانزی ئەمریکا کە بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەست دا، کەسێک لە عێراق دەستگیر کرا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقیش دەڵێت، دەستگیرکراوەکە بەرپرسێکی داعشە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ناوی گومانلێکراوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام جەختیکردەوە، بە گوێرەی یاسای تیرۆر دادگایی دەکرێت.
لە رێکەوتی 1.1.2025، کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی بەناو ئاهەنگێکی سەری ساڵدا کرد لە شاری نیوئۆرلیانزی باشووری ئەمریکا، لانیکەم 14 کەس کوژران و نزیکەی 30 کەسی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی FBI هێرشکارەکە بەناوی شەمسەدین جەبار، سەربازی پێشووی ئەمریکا بووە و خۆی وەک ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناساندبوو.