دیمەنى تەقینەوەکەى بەندەر عەباس...وێنە: ئاژانسى هەواڵى تەسنیم
لە بەرزبوونەوەدایە
ژمارەى بریندارانى تەقینەوەکەى ئێران گەیشت بە 561 کەس
964+
وریا فەتاح
تادێت ژمارەى بریندارانى تەقینەوەکەى بەندەر عەباسى ئێران بەرز دەبێتەوە و بەپێى نوێترین ئامار، 561 کەس بریندار بوون، بەڵام ئەوە ژمارەى کۆتایى نییە.
بەپێى نوێترین ئامارى برینداران کە ئاژانسى هەواڵى تەسنیم بڵاوى کردووەتەوە، تائێستا 561 بریندار تۆمارکراون، بەڵام هێشتا ژمارەى کۆتایى نییە و ئامارى سەرەتاییە.
ئەمڕۆ شەممە تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە بەندەر عەباس کە دەکەوێتە باشووری ئێران روویدا. سەرەتا باس لەوە کرا کە هۆکارەکەی کۆگایەکی سووتەمەنی بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی دواتر ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی تەقینەوەی کۆنتێنەرێکەوە بووە کە لە حەوشەى کۆنتێنەرەکان تەقیوەتەوە.
جگە لە زیانە گیانییەکان، باڵەخانەیەکى ئیدارى لە بەندەرەکە بە تەواوەتى خاپوور بووە و دەیانە ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشتووە.