هۆکارى تەقینەوەکە ئاشکرا بوو
لە تەقینەوەکەى ئێران نزیکەى 50 بریندار هەیە
964+
وریا فەتاح
بەوتەى بەرپرسانى ئێران، لە تەقینەوەکەى نزیک بەندەر عەباس لانیکەم 47 کەس بریندار بوون.
مێهرداد حەسەنزادە، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی هۆرمۆزگان بە ئاژانسى هەواڵى ئێرانى راگەیاندووە، هۆکاری رووداوەکە تەقینەوەی چەند کۆنتێنەرێک بووە لەناو کۆگاکەدا کە لە حەوشەى کۆنتێنەرى سیناى بەندەرە دەریاییەکە روویداوە.
تائێستا نازانرێت ئەو مادانەى ناو کۆنتێنەرەکە چى بوون
حوسێن غەسمی، بەرپرسی فریاکەوتنی هۆرمۆزگان، ئاشکراى کردووە کە لە تەقینەوەکەدا 47 کەس بریندار بوون، بەڵام ئەوە ژمارەى کۆتایى زیانە گیانییەکان نییە.
ئاشکراشى کردووە، 15 ئامبوڵانسى فریاکەوتن و هەشت ئامبوڵانسى دەزگامانى تر لە شوێنەکەن، تەنانەت ئامبوڵانسى کەشتییەکى دەریایش رەوانەى شوێنەکە کراوە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان دەگوازنەوە.