دوکان و پیرەمەگروونیش

هەڵمەتێکى بەرفراوانى پاککردنەوە لە سیتەک دەستیپێکردووە

964+

محەمەد فاتیح

هەڵمەتێکى بەرفراوانى پاککردنەوەى خۆڵ و خاشاک لە سنوورى ناحیەى سیتەک دەستیپێکردووە و رۆژانە نزیکەى 17 بۆ 18 تۆن پاشماوەى خۆڵ و خاشاک كۆدەكرێنەوە.

سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەكە لە رێگەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی باسیان لەوەكرد، ماوەى دوو رۆژە هەڵمەتەكە دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت و داوا لە هاوڵاتیانى سنوورەکە و گەشتیاران دەكەن، پابەندى رێنماییە ژینگەییەکان بن بۆ پاراستنی ژینگەی سنوورەكەیان و بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش لە گەشت و سەیرانەكانیاندا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سنوورى سیتەک نزیكەی 20 هەزار ماڵ و باخی تێدایە و پێویستی بەوەیە رۆژانە كاری پاكکردنەوەی تێدا بكرێت، داوا لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمیش دەكەن بە تایبەتی وەزارەتی دارایی، پاڵپشتییەكی زیاتری داراییان بكات، هەروەها داوا لە خەڵكی سنوورەكەش دەكەن هاوكاريان بن لە پاكڕاگرتنی ناوچەكە و پابەندی رێنماییە ژینگەییەكان بن.

لە بەردەوامی ئەم هەڵمەتانە بۆ پاكکردنەوە و جوانڕاگرتنی هەرێمی كوردستان بە هەمان شێوە ناوبازاڕی شارۆچكەی پیرەمەگروون و كەناراوەكانی دەریاچەی دوكان پاکكرانەوە.

خۆڵ و خاشاک تەنگی بە سیتەک هەڵچنیوە

خۆڵ و خاشاک تەنگی بە سیتەک هەڵچنیوە