فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان _ وێنە: AP
دوو ئەرکیان هەبووە
حوسییەکان توانیویانە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بخەنە خوارەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
چەکدارە حوسییەکان لە یەمەن لە ماوەی کەمتر لە شەش هەفتەدا حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی-یان خستووەتە خوارەوە، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس بە پشت بەستن بە قسەی ژمارەیەک بەرپرسی بەرگری ئەمریکا ئەو زانیارییەی بڵاوکردووەتەوە.
بەبێ دەنگی و بە بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانی، ئەمریکا ماوەیەکە، سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆراسیۆنە لە یەمەن بۆ سەر چەکدارە حوسییەکان، کە ئێران بە پاڵپشتی کاریان ناسێنراوە لە کەنداوی عەدەن و ئەوناوچانەی پێگەی زەقی ئەو چەکدارانەیە بۆردومان ئەنجام دەدا.
مەزەندە کراوە، بەهای ئەو فڕۆکانەى خراونەتە خوارەوە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بێت، بەپێی بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن”، سێ لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە هەفتەی رابردوودا خراونەتە خوارەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بە ئامانجگرتنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی چەکدارەکان کە بەسەر ئاسمانی یەمەندا دەفڕن باشتر بووە.
ئەو بەرپرسانە دەڵێن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هێرشیان ئەنجامداوە یان کاریان چاودێریی کردن بووە، هەم کەوتوونەتە ناو ئاو و هەم لەسەر وشکانی خراونەتە خوارەوە.
ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر حوسییەکان زیادکردووە و لە 15ی ئازارەوە رۆژانە هێرشەکانی دەستپێکردووە، کاتێک دۆناڵد ترەمپ فەرمانی هەڵمەتێکی نوێ و فراوانکراوی دەرکرد. بەڵێنیدا “هێزی کوشندە زۆر” بەکاربهێنێت تا ئەو کاتەی حوسییەکان هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتیوانەکن بەدرێژایی رێڕەوی دەریایی رادەگرن.