کوردم؛ ترێندە گەرمەکە

کۆرسەکەی گۆرانی “کوردم” بەرەو هەولێریش هەنگاو دەنێن

964+

دیلان محەمەد جەزا

دیسانەوە کوردم و کوردم، ئەو گۆرانییەی کە قوتابیانی قوتابخانەی کورد جینیەس، لە زاری خۆیانەوە وتیان و 964 دای بە گوێی جیهاندا، ئێستا جگە لەوەی لە زاری زۆرینەی خەڵکە، بۆنە و مەراسیمەکان بێ ئەو گۆرانییە و کۆرسەکەی تێ ناپەڕێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.4.2025، قوتابییەکان لە پێشانگەی ساڵانەی مایا گۆرانییەکەیان وتەوە، خەڵک شاد بوون بە کۆرسە رەنگاورەنگەکەیان و هەستێکی نیشتمانییان لەلا دروست بوو، جگە لە کوردم، گۆرانییەکی دیکەی کوردییان وتەوە.

پەیامنێری 964 چووە، لای هۆگر محەمەد، مامۆستای هونەر لە قوتابخانەکە و پێی وت، لە هەرشوێنێک بێت گۆرانی کوردمی لێیە، ئەو بە 964ی وت، مایک و کامێرای ئێوە هۆکارە کە هەستی نیشتمانی لای خەڵک بهێڵینەوە، داواشی کرد کوردبوون و بەرەو پێشبردنی، هۆکارێکی گرنگ بێت لە کارەکانی 964.

ئەو وتی، دوای گۆرانی کوردم، ئێستا گۆرانییەکی نوێیان تۆمارکردووە، کە پێشتر ژیار قوڕەیشی وتوویەتییەوە.

مامۆستا هۆگر محەمەد باسی لەوەش کرد، بەردەوامن لە کارکردن و دەیانەوێت گۆرانی کوردی نوێ تۆمار بکەن، پێش هەر میدیایەکی دیکەش 964 ئاگادار دەکەن.

یەکێک لە قوتابییەکان کە بەشدارە لە کۆرسی گۆرانی “کوردم” بۆ 964 ئاشکرای کرد، ئیدی هەر لە سلێمانی نابن، بەڵکو هەنگاوی داهاتوویان چوونە شاری هەولێرە بۆ چەند چالاکییەک.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بۆ یەکەمجار خاوەنی سرودی نیشتمانی کوردم لە 964ەوە دەردە...

بۆ یەکەمجار خاوەنی سرودی نیشتمانی کوردم لە 964ەوە دەردەکەوێت