110 مێگاوات کەمکراوەتەوو

دۆخی دانیشتوانی خورماتوو لەگەڵ کارەبای نیشتمانی باش نییە

+964

سیروان خورشید – خورماتوو

لە دەستپێکی ھاتنی وەرزی گەرماوە ھاوڵاتیانی خورماتوو بەدەست نەبوونی کارەبای نیشتیمانیەوە دەناڵێنن و لە 12 کاتژمێری رابردوودا، تەنها کاتژمێرێک کارەبا دراوە بە هاوڵاتێان و بەڕیوەبەری بەشی کارەبای قەزاکەش دەڵێت بەجۆرێک پشتگوێ خراوین کەس گوێ بۆ داواکاریەکانمان ناگرێت.

فازڵ عەباس ئیماملی، بەڕێوەبەری بەشی کارەبای خورماتوو بە 964ـی وت، “ئەوان لە ئێستادا هیچ توانا و دەستەڵاتێکیان نیە بەسەر ئەو دۆخەدا، چونکە لە ماوەکانی رابردوو وەڕەس بوون ئەوەندە داواکاری و نوسراو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای عێراق بکەین و هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بۆیە ئەو دۆخەی ئێستا رودەدات لە ئەسۆی ئەواندا نیە و تادێت بەشە کارەبای قەزاکە کەمدەکرێتەوە.

دەشڵێت، بەشە کارەبای سنووری قەزای خورماتوو، کە پێشتر لە کەرکووکەوە دەهات و ماوەی شەش مانگە گوازراوەتە سەر بەغدا، پێشتر کە لەسەر کەرکوک بو لەبری 150 مێگاوات، تەنها 45 مێگاوات دەدرایە خورماتوو و ئێستاش پێنج میگاواتی تریش کەمکراوەتەوە بۆ 40 میگاوات.

ماوەی چەندین ساڵە دانیشوانی قەزای خورماتوو بەهۆی خراپی دۆخی کارەبای نیشتیمانی و رێکنەخستنی کاتەکانی ئیشپێکردنی موەلیدە ئەهلیەکان و نرخی ئەمپێری مۆلیدەکان دەناڵێنن و کێشەکانیان چارەسەر ناکرێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

خاوەنی حەوزە زیادەڕۆکانی خورماتوو پابەندی بڕیاری وەزا...

خاوەنی حەوزە زیادەڕۆکانی خورماتوو پابەندی بڕیاری وەزارەت نابن