دیمه‌نێك له مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنه‌كه... وێنه: رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه.
ساڵى داهاتوو ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌گرێته‌وه
له چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و ناوه‌نده ته‌ندروستیانه خه‌ڵاتكران كه زۆرترین رێژه‌ى سه‌وزاییان هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ژینگه‌یی ئه ناوه‌نده ته‌ندروستیانه‌ى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵى خه‌ڵات كرد كه زۆرترین رێژه‌ى سه‌وزاییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى پێشتر هه‌ڵسنگاندن و به‌دواداچوونى ژینگه‌یی بۆ رێژه‌ى سەوزایی ئه‌م ناوەندانه كردبوو.
رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بەهه‌ماهه‌نگی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و بەشی باخچەکانی شارەوانین ئه‌م كاره‌ى كردووه.
هەرسێ مەڵبەنده تەندروستییه‌كان راپەڕین لە چەمچەماڵ، شەهید عومەر قەرەتامۆری لە ناحیەی شۆڕش و شەهید حەمەغه‌فور ئاغجەلەری لە ناحیەی ئاخجەلەر، خەڵاتکران.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانە لە رۆژی ژینگەی کوردستان ئه‌م خه‌ڵاته دابه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌مساڵیش ئه‌م ناوه‌نده ته‌ندروستیانه‌یان خه‌ڵاتكردووه كه زۆرترین رێژه‌ى سه‌وزاییان هه‌یه.
وتیشی “پێشتر هەڵسەنگاندنمان بۆ دیاریكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی لە نەخۆشخانە و چەند ناوەندێکی تەندروستی چەمچەماڵ کردووه”.
بۆ ساڵی داهاتوو، رێكخراوه‌كه بڕیاریداوه كاره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى رێژه‌ى سه‌وزایی ته‌نیا له‌ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان نه‌كات و ناوەندە پەروەردەییەکانیش بگرێته‌وه.
مه‌عروف مه‌جید، بەڵێنی دا بۆ لەمەودا زیاتر خزمەتی ناوەندە تەندروستییەکان و فەرمانگە حکومییەکان بکات بۆ فراوانکردنی رێژەی سەوزای لە نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و ناوەندە تەندروستییەکانی تر.