دیمەنی بەشێک لە زەوییەکانی هەولێر - وێنە: ئەرشیفی پارێزگای هەولێر
بڕۆن کارتی تاپۆکان وەرگرنەوە
521 کارتی تاپۆی زەوی لە هەولێر تەواو کران
964+
توانا نەقی
نزیكه‌ی 521 كارتی زەوی له هه‌ولێر تاپۆكانیان ته‌واو كران و خاوەنەکانیان دەتوانن سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ وەرگرتنەوە.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كانی سنووری هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د کاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، 521 زه‌ویی كارت تەواو کراوە و تاپۆ کراوە.
دەشڵێت، ئەو زەویانە ئێستا زۆربه‌یان خانوویان له‌سه‌ر دروستكراوه له سنووری شاره‌وانیی ناحیەی رزگاری(تۆبزاوە) و تاپۆ كران.
ئه‌و كارتانه زۆربه‌یان خانوویان له‌سه‌ر دروستكراوه و كه‌وتوونه‌ته هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز و هه‌ڤاڵان له سنووری ناحییەکە، ئێستا وێنه‌ی تۆمار(تاپۆ)یان بۆ ده‌رچووه و هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تاپۆكانیان.