دیمەنێکی پاشماوەی بومەلەرزەکەی تورکیا کە لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە.
پارێزگای ئیستانبوڵ:
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا 151 برینداری لێكه‌وتووته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگای ئیستانبوڵ ده‌ڵێت، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ناوچه‌كه‌یانى گرتوه‌ته‌وه، 151 هاوڵاتى بریندار بوونه و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریشى له‌انویاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوى ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی باری نائاسایی توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.2 پله له ئیستانبوڵ روویداوه، دواتر چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا كه یه‌كێكیان به گوڕی 5.3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر بووه.
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه له ئیستانبوڵ بووه و به‌پێی زانیارییه‌كانى ئیداره‌ی پارێزگاكه، 151 كه‌س برینداربوونه.
لایه‌خۆشییه‌وه، عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه تیمه‌كانی ئافاد و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێشتر ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی رووپێوی مه‌یدانی بۆ بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.