هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران

“سزای دواکەوتنی مامەڵەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی رۆژانە 10 هەزار دینارە”

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجام نەدانی مامەڵەکەی سزای دەچێتە سەر.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.5.2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ هەر یەک لە مامەڵەکانی تۆمارکردن و گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەنجام دەدرێت لەنێوان کڕیار و فرۆشیار و ماوەی 60 رۆژ ڕێگە پێدراوە بۆ ئەنجامدانی هەر یەک لەو مامەڵانە و لە دوای تێپەڕبوونی ماوەی دیاریکراو سزای دواکەوتن دەیگرێتەوە.

جەزا مەحمود، لێپرسراوی هۆبەی گرێبەستەکان و کۆمپانیاکان لە بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی 60 رۆژ دەدرێت بۆ تۆمارکردن یاخود گواستنەوەی خاوەندارێتی، لەدوای تەواوبوونی ماوەی رێگەپێدراو، هەموو رۆژێک بڕی 10 هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێ وەردەگیرێت.

“ئەگەر هاوڵاتییەکە نەیەوێت مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتییەکە ئەنجام بدات پێویستە سەردانی بەشی یاسا بکات بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بۆ ئەوەی سزای دواکەوتن نەیانگرێتەوە”، جەزا مەحمود وای وت.

قایمقامیەتی سلێمانی؛ پارێزگاری سەماوە سه‌رسامی پاكوخ...

قایمقامیەتی سلێمانی؛ پارێزگاری سەماوە سه‌رسامی پاكوخاوێنی سلێمانی بوو