بوومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا
رۆژهەڵاتی تورکیا
بوومەلەرزەیەک لە شاری وانی باكووری كوردستانی دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 23.4.2025 بوومەلەرزەیەک بە پلەی 4 بە پێوەری رێختەر لە قەزای ئێلبەكی سەر بە شاری وانی باكووری كوردستانی دا، لە رۆژهەڵاتی توركیا.
دەستەی ئیدارەی كارەسات و فریاكەوتنی توركیا “ئافاد” بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 3.39 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە بە قوڵایی 6.95 كیلۆمەتر، دانیشتووانی شارەكە و دەوروبەری هەستیان پێكردووە.
بەپێی زانیارییەكانی دەستەكە، بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام بووەتە مایەی ترس و دڵەڕاوكێ.