سلێمانی و زاخۆ
پەیامنێرانی 964 قسەی دڵی خەڵکی هەردوو شارەکەیان کرد
964+
ژووری هەواڵ
دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی یارییەکەی ئەمشەوی یانی نەورۆز و زاخۆ، هەردوو پەیامنێری 964 دیلان محەمەد لە سلێمانی و شڤان عەبدوڵا لە زاخۆ قسەی دڵی هاندەرانی هەردوو یانەیان کرد و باسیان لەوە کرد
پەیامنێری 964 لە سلێمانی باسی رووداوەکەی کرد و وتی، “هەندێ گەنجی دڵگەرمم گوێ لێبوو لە هەردوولا دوای یارییەکە هەر لایەک ئەیوت خەتای ئەوەی ترە، بەڵام هەر لێرە قسەم لەگەڵ چەند کەسێکی تر کرد دەیانوت ئێمە بۆ خۆشی و چێژبینین هاتووین ئەمە هەندێ کەسانی نا بەرپرس ئاژاوەکەیان دروستکردووە هاندەرانی نەورۆز دەیانوت هەرچی روویداوە نوێنەرایەتی نەورۆز و سلێمانی ناکات و منیشیان راسپارد خۆشەویستی خەڵکی سلێمانی بگەیەنم بە خەڵکی زاخۆی شیرین.
لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری 964 لە زاخۆ وتی، خەڵکی زاخۆش نیگەرانن لەوەی کە لە یاریگای نەورۆز روویدا، هەندێ کەس دەڵێن ئەوانە میوان بوون نەدەبوو ئەزیەت بدرێن بەڵام لە زۆر کەسی دیکەشم بیست دەڵێن یاری بۆ خۆشییەو هەرچی روویداوە نوێنەرایەتی زاخۆ و هاندەرانی ناکات و خەڵکی زاخۆ خۆشەویستی لە رادەبەدەریان هەیە بۆ خەڵکی سلێمانی